Isaiah 40:6-8


6دەنگێک دەڵێت: «بانگەواز بکە!»
منیش گوتم: «بانگەوازی چی بکەم؟»

«هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە و
هەموو دڵسۆزییەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.
7گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،
چونکە هەناسەی یەزدان هەڵیکردە سەری،
بێگومان گەل وەکو گژوگیان.
8گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،
بەڵام پەیامی خودامان بۆ هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.»
Copyright information for CkbKSS